پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره دوایی 10 ڕۆژی دیكه و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌كانی شار و پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ یاری فوتساڵی كچان له شاری دهۆك به‌ڕێوه بچێت :
گومانی تێدا نیه كه یاریكردن بۆ ڕیزی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بێت ( شار ، پارێزگه ، هه‌رێم ، ولاَت ، كیشوه‌ر ) خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكه له هه‌موو جیهان بانگێشتكردنی هه‌ر یاریزانێك له هه‌ر ئاستێكدا بێت بۆ ڕیزی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌نه ده‌بێته هه‌لێكی زێڕین بۆ تۆماركردنی مێژووی تاكه كه‌سی خودی یاریزان ، ڕێكخستنی ئه‌م جۆره پاڵه‌وانێتیانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان جێگه‌ی ده‌ست خۆشی و پێزانینه و چانسێكی باشیش ده‌داته یاریزان بۆ به‌رده‌وام بوون له ململانێی و پێشكه‌ش كردنی ئاستی باشتر و به‌هێزتر ، سه‌میره و بێریڤان دوو ناوی دیاری تۆپی پێی هه‌رێمی كوردستان و بگره عێراقیشن دوو ئه‌ستێره‌ی تایبه‌تی بواری فوتساڵن كه له وه‌رزی ڕابردووی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له تیپه‌كه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر بۆ ده‌سته‌ر به‌ر كردنی نازناوه‌كه ، مه‌به‌ستی من له‌م چه‌ند دێڕ و ستونه وێڕایی ستایش و به هه‌ند زانینی تواناكانی خۆیان و ئه‌و ڕاهێنه‌ره جیا جیا یانه‌ی له ژێر ده‌ستی ئه‌واندا خۆیان پێگه‌یاندووه داواكارییه‌كه بۆ هه‌ردووكیان كه هه‌وڵ و تواناكانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ په‌یوه‌ندی كردن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی كچانی شاری سلێمانی .
وه‌ك من بیستومه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی نزیك له لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م دوو یاریزانه و گۆڵ چییه‌كی هاوڕێیان نایانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی شاره‌كه‌یان بكه‌ن له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه وه‌رزشییه گه‌وره‌یه‌دا .
هۆكاره‌كه‌شی هه‌رچییه‌ك بێت په‌یوه‌ندی به خودی خۆیانه‌وه هه‌یه‌و وه‌ك ئافره‌ت سه‌ربه‌ستن و ئازادن له بڕیاره‌كانی خۆیان ، به‌لاَم به بۆچوونی من یاری نه‌كردنی ئه‌م دوو ده‌سته خوشكه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا له خۆشی و تام و چێژی یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كه‌م ده‌كات .
وه‌ك چاودێڕێكی بواری تۆپی پێی كچان و هاونیشتیمانیه‌كی شاری سلێمانی هیوادارم كه به زووترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی فوتساڵی كچانی شاری سلێمانی یه‌وه كه دوایی مقۆ مقۆیه‌كی درێژ خایه‌ن و هێنان و بردنێكی زۆر به سوپاسه‌وه لقی سلێمانی توانی كۆمه‌ڵێك كچه یاریزان به ڕاهێنه‌رایه‌تی كاك ششێخ سه‌لاَم پێك بهێنێت تا بتوانن هه‌موویان پێكه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌ی كه له‌م وه‌رزه‌دا كوڕه‌كان نه‌یان توانی به‌ده‌ستی بهێنن و جامێك به دیاری بده‌نه شاره‌كه‌یان كچه‌كانی ئه‌م خه‌ونه بهێنه دی .
له كۆتایشدا جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌وڵ و ماندوو بوونی هیچ ڕاهێنه‌رێكی تۆپی پێی كچان فه‌رامۆش نه‌كرێت هه‌موو ڕاهێنه‌رێكیش مافی تایبه‌تی خۆیه‌تی له چوارچێوه‌ی ململانێی نێو یانه‌كاندا یاسا و ڕێسا به‌سه‌ر یاریزانه‌كانی خۆیدا جێ به جێ بكات ، به‌لاَم كاتێك ململانێكان ده‌گاته بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌كان سنوری خۆیان هه‌یه و هه‌موو یاریزانێك موڵكی خۆیه‌تی به پێچه‌وانه‌وه له یانه‌كاندا موڵكی یانه‌و ڕاهێنه‌ره له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌مووان .
سیروان شه‌وكه‌ت
خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دبلۆم له ولاَتی دانیمارك له بواری تۆپی پێی كچاندا .