پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی تایبه‌ت به پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ڕاگه‌یاند و له‌و بڕیارانه‌شدا هاتووه :
1- یاسایی نێوده‌وڵه‌تی له یاری فوتساڵ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
2- پاڵەوانیەتییەکە به شێوازی ده‌ركردن به دوو دۆڕان به‌رێوه ده‌چێت.
3- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌بێت.
4- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك چاره‌سه‌ركه‌ری پزیشكی له‌گه‌ڵدا بێت.
5- ژماره‌ی یاریزانان له لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) ده‌بێت (10) یاریزان بێت.
6- پێویسته له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان رۆژی شه‌ممه 2018/7/28 كشوفات پێشكه‌ش بكه‌ن.
7- نابێت راهێنه‌ر یان یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر بڕوانامه‌ی یاریگه‌ی كراوه (11 یاریزانی) هه‌بێت.
8- پێویسته هه‌موو یاریزانه‌كان له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان به‌شداریان كردبێت.
9- له كاتی یارییدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپ بۆی نییه رێنمایی بە یاریزانه‌كان بدات.
10- پێویسته (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ـ راهێنه‌ری گۆڵپارێزان) كارگێری هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت.
11- پێویسته ناسنامه‌ی باری شارستانی یاریزانه‌كان له هه‌مان پارێزگا ده‌رچووبێت، كه یاری بۆ ده‌كات.
12- هه‌ر یاریزانێك دوو كارتی زه‌رد له‌سه‌ریه‌ك له یارییه‌كان وه‌ربگرێت، یاری داهاتوو ناتوانێ یاری بكات.
13- ئه‌گه‌ر یاری له كاتی یاسایی به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، راسته‌وخۆ په‌نا ده‌برێته به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا.
14- هه‌ر یاریزانێك به‌بێ پاساو، داوای بانگهێشتكردنی له لایه‌ن راهێنه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌كه‌ی به‌شداری نه‌كات، سزا ده‌درێت.
15- پێویسته (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ـ راهێنه‌ری گۆڵپارێزان) بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی ئاسیایی یان یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی هه‌بێت.
16- سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكان، پێویسته ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی لقه‌كان یان ئه‌ندامی لێژنه‌ی فوتساڵی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بێت.
17- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان، پێش ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانیه‌تی لیستی ناوی یاریزانان و كۆپی ره‌نگاوره‌نگی ناسنامه‌ی باری شارستانی یاریزانه‌كان، پێشكه‌ش به یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.