ته‌ندروستی -
خوێی چێشت یه‌كێكه له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌تامكردنی خۆراك به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام زیادده ڕه‌ویكردن تیایدا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت له‌وانه‌ش:
۱-هۆکاری شێرپەنجەی گەدەیە.
۲- هۆکاری نەخۆشی زەهایمەرە .
۳-تەسک کردنەوەی خوێن بەرەکان وهۆکاری جەڵتەی دڵه.
٤-بەرزکردنەوەی فشاری خوێن و جەڵتەی مێشک .
٥-لاوازکردنی گورچیلەکان و دروستكردنی به‌ردی گورچیله وسوتانەوەی(التهاب)بۆریەکانی میز.
٦-سوتانەوەی ناو پۆشی گەدەو ڕیخۆڵە و بۆریەکانی خوێن.
۷-زیادکردنی سەرئێشە.
٨- دڵەڕاوکێ وتەنگەنەفەسی دروست دەکات .
۹-زیادکردنی کێش و لاوازکردنی توانای سێكسی.
۱۰-کارەبایی لەش تێک دەدات بە تایبەت دەمارەکان.
۱۱-تێکدانی کاری ماسولکە(شدالعچلی)وئاوسانی لەش بە تایبەت پێیەکان لەکاتی دووگیانی‌دا.
۱۲-وشک بونی پێست وئاوسانی چاو.
۱۳-ڕێگرتن لە کالسیوم بۆبەهێزکردنی ئێسک بەتایبەت ئافرەت وبه ساڵاچوان.