ته‌ندروستی -
کۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی یەکسانی ئاوی لەش و چالاکییەکانی کرداری هەرسدا، لەبەر ئەوە پێویستە بەشێوەیەکی باش ئاگاداری پاراستنی تەندروستی بیت.
نه‌خۆشی کۆڵۆن خه‌له‌لێکی وه‌زیفیه واته (ئه‌ندامی) نییه،ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن، بەردەوام هەست بە بوونی هەوا دەکەن لەناو ورگدا، هەروەها گەدەیان هەڵدەئاوسێت و تووشی قەبزی یان سکچوون دەبن و ئازار و بای سکیان بۆ دروست دەبێت، ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که به‌هۆی بوونی نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه سه‌ردانی پزیشک ده‌که‌ن ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیش ئه‌م نه‌خۆشیه کارده‌کاته سه‌ر ره‌وتی ژیانی رۆژانه‌ی نه‌خۆشه‌که، ئه‌گه‌ری توشبونیشی له پیاواندا که‌متره وه‌ک له ئافره‌تان.
هۆکاره‌کانی توشبون:
هۆکاری توشبون به‌م نه‌خۆشیه زۆربه‌ی کات په‌یوه‌ندی به‌باری سایکۆلۆژیای نه‌خۆشه‌وه هه‌یه، گۆڕانی جوڵه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رس و هه‌روه‌ها جۆری خواردن وه‌ک گه‌نم و به‌ربومی دانه‌وێڵه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی (50%)ی هۆکاری توشبون به‌م نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندی به باری ده‌رونی ئه‌و که‌سه‌وه هه‌یه وه‌ک دڵه‌راوکێ و خه‌مۆکی و هه‌ندێ دۆخیتر.
نیشانه‌کانی:
1/ زۆربه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه ئازاری (پێچی سک)یان هه‌یه، له به‌شی خواره‌وه‌ی سک، که له‌دوای پیسایی کردن ئازاره‌که لا ده‌چێ.
2/ هه‌ستکردن به هه‌ڵئاوسانی سک.
3/ زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان یان قه‌بزن یاخود سکیان ده‌چێ، هه‌ندێ جاریش هه‌ردووکیان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی یه‌کێکیان، ئه‌وانه‌ی قه‌بزن پیسایی که‌م ده‌که‌ن و ئازاری سک و کۆمی له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وانه‌شی سکیان ده‌چێت زوو زوو دائه‌نیشن به‌ڵام قه‌باره‌ی پیساییان که‌مه.
4/ به‌شێکی زۆریان ئیلتیهابیان هه‌یه له‌گه‌ڵ پیساییه‌که‌دا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خوێن له‌گه‌ڵ پیساییه‌که‌دا نییه.
چاره‌سه‌ر
پێویسته به‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نیشانانه ئه‌و که‌سه سه‌ردانی پزیشک بکات، بۆ دڵنیابوون له توشبوون به‌م حاڵه‌ته و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه پێویسته دوور بکه‌وێته‌وه له ناجێگیری باری ده‌رونی، که هۆکارێکی گرنگی چاره‌سه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌یه وه که‌مکردنه‌وه‌ی خۆراکی دانه‌وێڵه و پاقله‌مه‌نیه‌کان ئه‌گه‌ر پێویستی کرد.
ڕێنمایی
لەم بابەتەدا شەش ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی کۆڵۆن دەخەینە روو.
١- دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.
٢- کەمکردنەوەی خواردنەوە کافائیندارەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.
٣- خواردنی پێنج ژەمە خۆراکیی لەجیاتی سێ ژەم، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.
٤- ئەنجامدانی وەرزش، ئەمەش باشترین هەنگاوە کە چارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکانی کۆڵۆن دەکات.
٥- خواردنەوەی ئاو لەو کاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نانخوارد، ئەمەش یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆن دەدات.
٦- خواردنەوەی شۆربای سەوزە و چای ڕووەکی، وەک چای سەوز یان زەنجەفیل.