چارەسەری سووتانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە


 
ته‌ندروستی‌ - 

تیشكی خۆر شتێکی پێویستە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتەهۆی دروستکردنی ڤیتامین (D)، بەڵام لە وەرزی هاویندا ژمارەیەکی زۆری خەڵک تووشی سووتانەوەی پێست دەبن بەهۆی زۆر مانەوە لەبەر تیشکی خۆر، بەتایبەت لەکاتی مەلەکردندا.

ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سروشتین کە دەکرێت لە ماڵەوە بەکاریانبهێنیت بۆ نەهێشتنی سووتاوییەکە.

١- ئاوی سارد

سووتانەوەی پێست بەهۆی تیشكی خۆر دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی ئەو شوێنەی سووتاوە. یەکێکیش لە ئاسانترین رێگاکان بۆ چارەسەرکردنی هەڵئاوسان بریتییە لە دابەزاندنی پلەی گەرمی ئەو ناوچەیە. بۆیە گەر بەمەبەستی مەلە سەردانی دەریاچەیەک یان کەنار دەریایەکت کرد، ئەوا هەوڵبدە زوو زوو خۆت فڕێبدەیتە ناو ئاوەکەوە بەمەبەستی دابەزاندنی پلەی گەرمای پێستت بۆ رێگریکردن لە هەڵئاوسان.

ئاگاداربە کە نابێت ئەم تەکنیکە لە مەلەوانگەکاندا بەکاربهێنیت، لەبەرئەوەی کلۆری ناو مەلەوانگەکان دەبێتەهۆی زیاتر سووتانەوەی پێستت، نابێت سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنی سووتاویەکە.

٢- پیکنگ سۆدە و شۆفان

چەند کەوچکێک لە پیکینگ سۆدە و شۆفان بخەرە ناو بانیۆی حەمامەکەت و پاشان خۆتی تێبخە بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەک.

پیکینگ سۆدە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی زیانی سووتاویەکە بۆ سەر پێست و شۆفانیش دەبێتەهۆی دووبارە شێدارکردنەوەی پێست.

٣- ئەلۆی ڤێرا

گەر تووشی سووتانەوەی پێست بوویت و لە ماڵەکەشتدا رووەکی ئەلۆی ڤێرات هەبوو، دەتوانیت پارچەیەک لە قەدی ئەلۆی ڤێرا بشکێنیت و جێڵەکەی ناوی بخەیتە سەر شوێنی سووتاویەکە، بەڵام گەر رووەکەکە لە ماڵەکەتدا نەبوو، دەتوانیت جێڵی ئەلۆی ڤێرا لە فرۆشگا و دەرمانخانەکان بکڕیت. ئەلۆی ڤێرا بە یەکێک لە باشترین چارەسەرەکانی سووتاوی دادەنرێت و راستەوخۆ دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی کاریگەری سووتاوویەکە.

٥- جلی فراوان و شل لەبەر بکە

لە دوای سووتانەوەی پێست، پێویستە جلی شل و فش لەبەربکەیت، چونکە لەم کاتەدا پێستەکە دەچێتە پرۆسەی دووبارە دروستبوونەوە و پێویستە بواری بدەیت، نابێت جلی تەسک لەبەربکەیت، چونکە دەبێتەهۆی دروستکردنی پەستان بۆ سەر پێستەکە و رێگرییکردن لە پرۆسەی دووبارە بنیادنانەوە.

٧- ئاوی زۆر بخۆرەوە

جەستەت بەهۆی سووتانەوەی تیشکی خۆرەکەوە بڕێکی زۆر ئاوی لەرێگەی عارەقکردنەوەوە لەدەستداوە، لەبەرئەوە پێویستە رۆژانە بڕی ٨ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە بۆئەوەی پێستەکەت دووبارە شێداری بۆ بگەڕێتەوە.



PM:03:44:12/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1649 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌