دیمانه‌ - وێنه‌ : دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڵێن و كانی‌ و ئه‌وین و ئه‌ژینی‌ پاڵه‌وان دا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دوایی‌ ململانێیه‌كی‌ به‌هێزی‌ 7 كیژه‌ پاڵه‌وانی‌ تۆپی‌ سه‌رمێز له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان و له‌ نێو ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كۆچكردوو هیوادا كیژانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان توانیان پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و چواره‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ به‌ده‌ست بهێنن .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كانی‌ و ئه‌وین پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌میان مسۆگه‌ر كردوو هه‌روه‌ك ئه‌ژین-یش به‌ پله‌ی‌ چواره‌م هات .

ئه‌نجامی‌ كیژانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌رخه‌ری‌ ئاست به‌رزی‌ یاری‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كچانه‌ له‌و یانه‌یه‌دا و دڵخۆشی‌ به‌ڵێنی‌ ڕاهێنه‌رو كانی‌ و ئه‌وین و ئه‌ژین دیمانه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ ڕه‌خساندین له‌و كه‌شه‌دا .

سه‌ره‌تا به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ ، من سوپاسی‌ تایبه‌تم هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌م و جێگری‌ سه‌رۆك و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ كه‌ هاوكار و پاڵپشتمانن و هه‌موو كات لێمان نزیكن تا ئێمه‌ بتوانین ئاستمان به‌رز بێت و ئه‌نجامان شایسته‌ بێت .

به‌ڵێن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ گرنگانه‌ ده‌رخه‌ری‌ ماندوو بوونی‌ كیژانی‌ یانه‌كه‌مانه‌ كه‌ شه‌و ڕۆژیان خستۆته‌ سه‌ریه‌ك تا بتوانین له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان دا پله‌كانی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین .

ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كیژانی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتیشی‌ ، به‌رده‌وام ده‌بین و ئامانجمان به‌رده‌وامی‌ دانه‌ به‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ كوردستان و عێراق دا و ده‌مانه‌وێت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ئاینده‌ی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كچان له‌ یانه‌كه‌مان و شاری‌ سلێمانی‌ دا به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین .

هه‌روه‌ك كانی‌ شوقی‌ كیژه‌ یاریزانی‌ پاڵه‌وانی‌ عێراق كه‌ ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ك یاریزانێك له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یاری‌ ده‌كات و یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق-یشه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دوا بۆمان ، ڕۆحمان دڵمان مێشكمان هه‌رده‌م له‌ نێو یاریگه‌دایه‌و ده‌مانه‌وێت ئاستمان به‌ره‌و پێش ببه‌ین تا ئه‌نجامی‌ به‌رچاو و یه‌كه‌مییه‌كان بۆ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ست بهێنین .

كانی‌ ووتی‌ ، خۆشه‌ویستی‌ یانه‌كه‌مان و دڵسۆزی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ ئێمه‌ زیاتر هان ده‌دات تا هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌نجامی‌ باشتر .

ئه‌وین عه‌لی‌ كه‌ توانی‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ئاستی‌ پیێشكه‌وتوان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ ( له‌ یادت ناكه‌ین هیوا ) به‌ده‌ست بهێنێت ووتی‌ ، ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ هاتومه‌ته‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و خۆش حاڵم كه‌ توانیومه‌ ئاستم بگاته‌ پێشه‌نگ بوون و پله‌ی‌ دووه‌مم له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ و سوپاسی‌ كاك به‌ڵَێنی‌ ڕاهێنه‌ر ده‌كه‌م كه‌ گرنگی‌ ته‌واومان پێده‌دات .

ئه‌ژین عه‌لی‌-یش كه‌ پله‌ی‌ چواره‌می‌ مسۆگه‌ر كرد ووتی‌ ، پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ به‌هێز بوو ئاستی‌ یاریزانانی‌ به‌شداری‌ زۆر به‌رز بوو كه‌ دوایی‌ ماندوو بوونێكی‌ زۆر توانیمان پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و چواره‌م بۆ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ست بهێنن و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا له‌ پێشه‌نگی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان بمێنینه‌وه‌.






PM:03:59:08/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌