ته‌ندروستی -
تامه به‌چێژه‌كه‌ی و سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا واتلێده‌كات به‌رده‌وام ئه‌م میوه‌یه بخۆیت.
1- تۆوی شووتی:
ده‌توانیت ناوكی شوتی بخۆیت ئه‌مه زۆر پێویسته بۆ له‌ش چونكه بڕێكی زۆر باش له پرۆتین و ڤیتامینB تیادایه و زه‌یتی تۆوی شوتی قژ و پێست جوان ده‌كات و ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا و ڤیتامین و ترشه زه‌یتیه جیاوازه‌كان و مرۆڤ له توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵه كوتێ ده‌پارێزێت.
2-شه‌ربه‌تی شووتی:
باشترین جۆری شه‌ربه‌ته به‌تایبه‌ت دوای ڕاهێنانی وه‌رزشی چونكه باشترین سه‌رچاوه‌ی ترشی ئه‌منیه كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ماسولكه‌كان ده‌دات دوای وه‌رزشكردن و لێدانه‌كانی دڵ ڕێكده‌خات.
3-بۆیه‌ی لایكۆپین:
هۆكاری سووری ڕه‌نگی شوتی بۆیه‌ی لایكۆپینه و ئه‌م بۆیه‌یه له ته‌ماته‌شدا هه‌یه و مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌پارێزێت و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
4-دژه ئۆكسێنه‌ر:
ترشی ئه‌سكۆربیك و بێتا كارۆتین توانای له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌یه و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
5-ڤیاگرایه‌كی سروشتییه:
ئه‌م میوه‌یه یارمه‌تی پاڵنانی خوێن ده‌دات بۆ دڵ چونكه مادده‌ی سیترۆلین و ئارجنین و ئۆكسیدی نایترۆجین ملوله‌كانی خوێن ئارام ده‌كاته‌وه و ئه‌مانه‌ش هه‌مویان له شوتیدا هه‌ن، خواردنی چه‌ند پارچه‌یه‌ك له شوتی هاوشێوه‌ی خواردنی حه‌بی ڤیاگرایه.