پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی له دواین كۆبونه‌وه‌كانی خۆیاندا و ستافی ڕاهێنه‌ران و یاریده‌ده‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی پارێزه‌گه‌ی سلێمانی بۆ ئاستی ( تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان ) به‌م شێوه‌یه ده‌ست نیشان كرد .
یه‌كه‌م - تازه‌پێگه‌یشتوان :
( باهیر تاهیر سه‌عید - سه‌رپه‌رشتیار ، ووشیار ئه‌حمه‌د عه‌لی - ڕاهێنه‌ر ، ئاری محه‌مه‌د ئه‌مین - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر ، كه‌یوان قادر ئیبراهیم - ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێز ) .
دووه‌م - لاوان :
( سه‌ردار حه‌مه ڕه‌زا - سه‌رپه‌رشتیار ، سه‌فا نوری - ڕاهێنه‌ر ، غه‌ریب جه‌زا - یا ڕاهێنه‌ر ، عومه‌ر حه‌مه ئه‌مین - ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێز ) .
بڕیاره ڕۆژی 12 / 8 / 2018 و له شاری هه‌ولێر یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام بدرێن و هه‌روه‌ها له به‌رواری 25 / 7 / 2018 و له شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت .
جێگه‌ی باسه ستافی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی كچانی پارێزگه‌ی سلێمانی له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درا و بڕیاره سبه‌ینێ ڕۆژی چوار شه‌ممه جگه‌له پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كه دراوه به ڕزگار بایز پۆسته‌كانی دیكه یه‌كلای ده‌كرێنه‌وه .