ته‌ندروستی -
زاناكان له زانكۆی ئه‌لینۆی له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند سودێكی ڕۆژویان ئاشكرا كرد له‌وانه‌ش كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن و دابه‌زاندنی كێشی زیادده.
زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان به به‌ژداری 46 خۆبه‌خش ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه كه بۆ ماوه‌ی 16 كاتژمێر له‌ڕۆژێكدا به‌ڕۆژوو بوون و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها ڕێگه‌یان پێدرا ئاو بخۆنه‌وه .
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ژداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كرد هه‌ستیان به دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و له‌ده‌ستدانی 2.6 كیلۆگرام له كێشی زیادده‌ی له‌شیان كرد، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه توێژه‌ره‌وه‌كان داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه په‌ستانی خوێنیان به‌رزه و گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له ساڵدا ڕێجیمی به‌ڕۆژوو بوون په‌یڕه‌وبكه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆیان ده‌گونجێت.