پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌و ئاماده‌كاریه چڕه‌ی ئه‌نجامی دا و دوو كه‌مپی نێو خۆی و ده‌ره‌كی به‌ڕِێوه برد ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق گه‌ڕانه‌وه شاری به‌غداد .
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئاسیایی لاوان ده‌كات كه بڕیاره یاریه‌كانی له مانگی 7 / 2018 و له ولاَتی به‌حرێن به‌ڕێوه بچێت .
هه‌ڵبژارده‌كه دوایی ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی نێو خۆی له شاری به‌غداد ڕووی كرده ولاَتی بولگاریا و كه‌مپێكی مه‌شقی له‌و ولاَته به‌ڕێوه بردوو هه‌روه‌ك دوایی كۆتاهاتتنی كه‌مپه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه شاری به‌غداد بڕیاره ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی ئاسیا بۆ ماوه‌یه‌ك درێژ بكاته‌وه .