پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوار چێوه‌ی ئه‌زمونه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌ی بالاَی تاقیكردنه‌وه‌كان له وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی دا له په‌ڕه‌گرافێكی پێنج دێڕینی دا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی پێناسه كردووه ، كۆی گشتی پرسیاره‌كانی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له 50 پرسیار پێك دێت و 21 پرسیاریان له‌سه‌ر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووه .
پرسیاره‌كانی ئه‌م وانه‌یه‌ش له‌لایه‌ن خودی خوێندكاران و مامۆستایان و كه‌س و كاری خوێنكارانه‌وه بووه مایه‌ی سه‌رسام بوون و له پێگه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان دا هه‌ریه‌كه و به جۆرێك گوزارشتی لێ‌كرد ، له‌م باره‌یه‌وه جه‌واد ئیبراهیم مامۆستایی وانه‌ی عه‌ره‌بی له شاری دهۆك ڕایی گه‌یاندووه كه وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی وانه‌ی دایك نیه و پرۆگرامی وانه‌كه‌ش قورس و گرانه ، ئاساییه كه تێكستێك یان په‌ڕه گرافێك له پرسیاره‌كاندا هه‌بێت تا خوێندكار ئاسان تر لێی تێبگات .