ته‌ندروستی -
زانا ئه‌مه‌ركیه‌كان سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ماستیان ئاشكرا كردوه كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌ی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه.
زاناكان له زانكۆی ئۆربۆرن ده‌ڵێن "خواردنی شیر و ماست یارمه‌تی چالاكبوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس و مێشك ده‌دات و هاوسه‌نگی به‌كتریای ناو گه‌ده ده‌پارێزێت"
پێشتریش توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه تێكچوونی هاوسه‌نگی به‌كتریای ناو گه‌ده ئه‌گه‌ری توشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌ستانی خوێنت نه‌بێت ئه‌وه باشتر وایه ڕۆژانه شیر و ماستی كه‌مچه‌وری بخۆیت.