ته‌ندروستی -
قارچك به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی له ئاماده‌كردنی ژه‌مه سه‌ره‌كیه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت و پسپۆڕانی بواری خۆراك زۆر له سووده‌كانی ئه‌م خۆراكه ده‌دوێن به‌هۆی نه‌بوونی كۆڵیستڕۆڵ له پێكهاته‌یدا و زۆری ڕێژه‌ی گلۆتین و ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له چه‌وری و شه‌كر و سۆدیۆم و كالۆری تیایدا.
قارچك به خۆراكێكی ته‌ندروست هه‌ژمار ده‌كرێت و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی تیادایه به‌تایبه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتین و ڤیتامین B یه و ڕیشاڵ و شه‌كره‌كان و سۆدیۆم و گه‌رمۆكه‌ی پێویست بۆ له‌ش دابین ده‌كات.
له نه‌ریتی دانیشتوانی ئاسیا ئه‌م خۆراكه وه‌ك ده‌رمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌كارهێنراوه و قارچك پیری پێش وه‌خت دوا ده‌خات و هاوكات ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و پارنكسۆن و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی پیری كه‌مده‌كاته‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانه.
قارچك ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی كیمیاوی ئارگۆسیۆنئین كه جۆرێك ترشی ئه‌مینیه و ساڵی 1909 دۆزراوه‌ته‌وه.