پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 8 ئاداری 2018 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سهته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له تیپی كاراتێی یانه ، ئه‌م پێشوازیه‌ش به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بوو ، له‌و دیداره‌دا مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵه‌كانیانی كردوو ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌و نازناوه‌ش سه‌لماندی كه هه‌ر پاڵه‌وانی عێراقه و ستایشی دڵسۆزی و لێبڕانی هه‌موو تیپه‌كه‌ی به‌رز نرخاند ، له كۆتایشدا له نزیكه‌وه گوێ بیستی ڕاو بۆچوونی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه بوو .