پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانی نوێ بۆ به‌ره‌و پێش چوونی تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته جیاوازه‌كانی ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 26 / 4 / 2018 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیار و ته‌واوی ڕاهێنه‌رانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆبۆوه .
له‌و دیداره‌دا و سه‌ره‌تا ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه ڕاپۆرتی كار و چالاكییه‌كانی تیپه‌كانی خوێنده‌وه و هه‌روه‌ك كار‌و به‌رنامه‌ی نوێی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كانی خسته ڕوو بۆ ئاینده .
دواتر مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ته‌واوی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی كرد كه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی تیپه‌كان و بۆ ئه‌نجام له یاریی و خوله‌كان ئه‌وان درێخیان نه‌كردووه و هه‌روه‌ك ته‌واوی پاڵپشتی یانه‌ی بۆ تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه .