پێشمه‌رگه سپۆرت -
گه‌ڕێكی نوێی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕِێوه ده‌چێت .
بڕیاره كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 27 نیسانی 2018 و له چوار یاریگه‌ی كوردستان یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 14 له دووه‌م قۆناغی خوله‌كه به‌ڕِێوه بچێت و تێیداو له یاریه‌كانی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ میوانداری له زاخۆ ده‌كات .
ئه‌مه‌و یانه‌كانی برایه‌تی و هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به یه‌ك ده‌گه‌ن و ئارارات-یش ده‌بێته میوانی یانه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار .
دواجار هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .