تهندروستی -
زیاد بوونی كێش یهكێكه له گرفته باوهكان له ئێیتادا كه زۆر كهس به دهستیهوه دهناڵێنن ئهندازیاری خۆراك لهشكر حهمید چهند ڕێنماییهك لهسهر ئهم بابهته باس دهكات.
دیارە بەهۆی ئە و گۆرانكاریانەی بەسەر جۆر و دروست كردنی خۆراك دا هاتووە بوونی كێشی زیاد و چەوری زیادە ڕوی لە زیاد كردن كردوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی گشتی پشت مان بەستوە بەسەر خۆراكی دەستكرد كە لە ڕێگەی پرۆسس دروست دەكرێت وەك و بەرهەمە شیرینی یەكان و چەوری و خۆراكی دروست كراو لە ڕێگە ی كارگەكان و خواردنی خێرا و ساردەمەنی یەكان زۆر بە كەمی خۆراكی سروشتی بەكار دێنین وەكو میوە و سەوزە و گوێز و بایام و هەنگوین و بقولیات بۆیە پێویستە بەرنامەیەكی خۆراكی مان هەبێت:
1- هەموو ژەمەكان خۆراك بخورێت هیچ ژەمێكی خۆراك لە بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە لانەبرێت.
2- هەموو ژەمێك پێش نان وردن (۷٥٠) مل ئاو واتە سێ پەداخ ئاو بخوڕێتەوە.
3-پێویستە هەموو ژەمەكان پێش خواردن زەڵاتە و سەوزە بخوا تەماتە و خەیار و ترۆزی و كەلەرم و سێو گێزەرو جەرجیر وتەرەتیزە و كەرەوزو كاهو بۆ ئەوەی چەوری یەكان بتوێتەوە.
4-خواردنی زۆرترین بڕی پاز لە هەمو ژەمەكان بە تایبەتی بە كاڵی زۆر سود بەخشە بۆ دابەزاندنی كێش.
5-خواردنی نانی بۆر كە كەپەك لە پێكهاتەكەی دا هەبێت واتە ئاردەكە نەبێژرێتەوە كە ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزای پێویست لە ناو كەپەكی گەنم دا هەیە سوود بهخشه و كێش دادهبهزێنێت یان خواردنی نانی جۆ .
6- پێویستە گرنگی بدرێت بەخۆراكی micronutret كە بریتی یە لە خۆراكە وردەكان ڤیتامین و كانزاكان و دژە كیمیا ی یەكان كەمتر خۆراكە گەورەكانmarconutrentبخوات واتە پرۆتین و چەوری و كاربۆهیدرات.
7- لە دوای كاتژمێر ٦ ئێوارە میوەكان نەخورێت چونكە بڕێكی زۆر شەكری تێدای دەبێتە هۆی زیاد بونی كێش و چەوری بە شەوان تەنها خەیار و ترۆزی و كاهو بخورێت.
8-لەدوای ئەو بەرنامانە ئاسای یە خۆراك بخۆیت زیانی نیە چونكە بەهۆی سەوزەو میوەی پێش خواردن بڕی كەم خۆراك دەخورێت.