پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامه و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا و بڕیاره كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی ڕێكه‌وتی 19 و 20 / 4 / 2018 یاریه‌كانی هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان به‌ڕێوه بچێت .
یاریه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له كۆمه‌ڵه‌كانی شاری هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت و خشته‌ی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بن .
گاره × سێمێڵ
زاخۆ × دهۆك
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × جیهان
هه‌ولێر × بروسك
هه‌ندرێن × زانكۆی جیهان
هه‌روه‌ك ڕۆژی هه‌ینی به ئه‌نجام دانی دوو یاری ، یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێته میوانی سیروانی نوێ و خانه‌قین -یش میوانداری له ڕزگاری ده‌كات