پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری له كۆمه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م و چواره‌م كۆتایی هات به یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان و هه‌شت یانه‌ی گه‌یشتوو به قۆناغی دووه‌م و كۆتایی ده‌ركه‌وتن .
له یاری یه‌كه‌م كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه چوو ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی بروسك میوانداری له یانه‌ی مه‌خمور كردوو ئه‌و یاریه به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی بازیان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی پیره‌مه‌گرونی برده‌وه و به‌و ئه‌نجامانه‌ش هه‌ردوو تیم گه‌شتنه قۆناغی كۆتایی خولی یانه پله دووه‌كان شان به شانی یانه‌كانی (شه‌قلاَوه ، ئاسۆ ، شێخان ، ڕزگاری ، خانه‌قین ، چه‌م چه‌ماڵ ).
ته‌واوی یانه‌كانی گه‌یشتوو به قۆناغی كۆتایی خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان .
١ــ شەقڵاوە
٢ــ بروسك
٣ــ ئـاســۆ
٤ــ شێخــان
٥ــ رزگــاری
٦ــ خــانەقین
٧ــ چەمچەماڵ
٨ــ بـازیــان