پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئارارات و هه‌ندرێن براوه بوون و نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش یاریه‌كانیان به یه‌كسان بوون كۆتایی هات.
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 15 نیسانی 2018 و له سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كانی كوردستان هه‌فته‌ی سێهه‌می دووه‌م قۆناغی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی برایه‌تی یاری نێوان یانه‌كانی برایه‌تی و ئارارات به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز ئه‌و یاریه به ئه‌نجامی 1-4 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئاراراتی میوان به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و یانه‌ی هه‌ندرێن له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی دا و به 3-0 گۆڵ له یانه‌ی زاخۆی برده‌وه و هه‌روه‌ك نه‌ورۆز و زیێره‌ڤانیش به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
دواجار پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ولێر یاریه‌كه‌یان به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .