پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 2018/4/14 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان, كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و چه‌ند بریار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد, كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- له یاری نێوان ئاڵا و بروسك له خولی پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی وتنی قسه‌ی ناشیرین و جێنودان و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن یاریزانانی یانه‌ی ئاڵا (حه‌سه‌ن عه‌بدولباست) ژماره 18 بریاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رێكه‌وتی 2018/4/14 تا 2019/4/14.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
2- له یاری نێوان بروسك و ئارارات له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی نه‌بوونی گوێزه‌ره‌وه‌ی یاریزانان (نقاله) تا كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، بریاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی بروسك به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- له یاری نێوان گاره و هه‌ڵۆ له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی له یارییه‌كه و وتنی قسه‌ی ناشیرین به ناوبژیوانان له لایه‌ن راهێنه‌ری یانه‌ی گاره (ئه‌حمه‌د جدیع)، بریاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو به ئاماده‌نه‌بوونی له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- أ- پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، بۆ زیاتر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كێشه و گرفت و ئاژاوه‌كانی یاری نێوان شه‌هیدان و سه‌یدسادق له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، كه پێك هاتوون له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه:
• سه‌لام حوسێن ـ سه‌رۆك
• كرێكار زرار ـ ئه‌ندام
• له‌تیف ئه‌مین ـ ئه‌ندام
• ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا ـ ئه‌ندام
• عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان ـ ئه‌ندام
4- ب – ئه‌نجام نه‌دانی یارییه‌كانی هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
5- سه‌رجه‌م یارییه‌كانی چالاكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له كاتژمێر 4:00 ـی ئێوارە ئه‌نجام ده‌درێت.
6- داوا له نوێنه‌رانی یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه پێك دێن له: (ئاسۆ, شێخان, چه‌مچه‌ماڵ، شه‌قڵاوه، رزگاری، خانه‌قین، براوه‌ی یاری نێوان بروسك و مه‌خموور و براوه‌ی یاری نێوان بازیان و پیره‌مه‌گروون)، رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ رێكه‌وتی 2018/4/21 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ، بۆ كۆبوونه‌وی هونه‌ری و راكێشانی تیروپشك له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان