گۆڕانكاری‌ له‌ خشته‌ی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ عێراق كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لیژنه‌ی‌ پێش بڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق گۆڕانكاری‌ له‌ خشته‌ی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌كانی‌ كۆتایی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كردوو یاریه‌كانی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر دواخران.

له‌و خشته‌یه‌ دا هاتووه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی‌ 14 مانگی‌ نیسان و له‌ نێو هۆڵی‌ كوفه‌ له‌ شاری‌ نه‌جه‌ف ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوفه‌ میووانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ نه‌فت میسان ده‌كات .

بڕیاریشه‌ له‌ ڕۆانی‌ 14 تا 17 / 4 / 2018 ئه‌م یاریانه‌ له‌ خوله‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت .

14 / 4 / 2018

كوفه‌ × نه‌فت میسان - هۆڵی‌ كوفه‌ : شاری‌ نه‌جه‌ف

15 / 4 / 2018 

به‌حری‌ × شوڕته‌ - هۆڵی‌ ئۆڵۆمپی‌ : شاری‌ به‌سره‌

16 / 4 / 2018

نه‌فت میسان × به‌حری‌ - هۆڵی‌ ئۆڵۆمپی‌ : شاری‌ عه‌ماره‌

17 / 4 / 2018

غاز جنوب × شوڕته‌ - هۆڵی‌ زوبێر : شاری‌ به‌سره‌


AM:11:00:14/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌