تهندروستی -
ئەو كەسانەی كێشەی ناخۆشی بۆنی دەمیان هەیە ئەوە دەتوانن سوود لەم خۆراكانە وەربگرن بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە ،و لەگەڵ ئەمانەشدا باشتر وایە بەردەوام ددانەكانتان بەفڵچەو دەرمانی ددان خاوێنبكەنەوە و پەتی تایبەت بۆ خاوێنكردنەوەی ددان بەكاربهێنن.
1-وشكبونەوەی ناو دەم هۆكارە بۆ ناخۆشی بۆنی دەم بۆ ئەوەش پێویستە ڕۆژانە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە .
2-خواردنی ئەو سەوزانەی بڕێكی زۆر كلۆرۆفیل لەپێكهاتەیدا هەیە (كەرەوز و مەعدەنوس و نەعنا ) باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم .
3-خواردنی میوەی (پرتەقاڵ و لیمۆ و سێو )ڕێگا چارەیەكی باشە بۆ چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم.
4-جوینی ئەو تبنێشتانەی شەكری تیادا نیە بۆ ماوەیەكی كاتی چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم دەكات.