پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌حری به‌ده‌ست هێنا .
له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له یه‌كه‌م یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 25 ئاداری 2018 و له نێو هۆڵ و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ی ئه‌نجامی دا‌و هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه شاد بێت .
له گێمی یه‌كه‌مدا و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێك هه‌ردوو تیم ڕكابه‌ر بوون بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌و گێمه و دواجار و له كۆتایدا تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری میوان توانی به ئه‌نجامی 20-25 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه هاتنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی یاریكردنی خۆیان و هه‌ر زوو كۆنترۆڵی یاریگه‌یان كردوو به ئه‌نجامی 25-15 خاڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
گێمی سێهه‌م بۆ هه‌ردوو یانه گرنگ بوو بۆ پێشكه‌وتن و له‌و گێمه‌شدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به ئه‌نجامی 25-23 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
گێمی چواره‌م یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه و به ئه‌نجامی 25-18 خاڵ براوه بوون و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به 3-1 گێم سێ خاڵی دیكه به‌ده‌ست بهێنێت و كۆی خاڵه‌كانی بۆ 22 خاڵ به‌رز بكاته‌وه له هه‌شت یاری دا .