پێشه‌مه‌رگه سپۆرت -
دوا یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراو به ئه‌نجامی یه‌كه‌مییه‌كان كچانی پێشمه‌رگه توانیان نازناوی پاڵه‌وانیچتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادریه و له دوا یاریه‌كانی سێهه‌مین ڕۆژی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراقدا ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌م ئه‌نجامانه توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
له دوا یاریه‌كان كچانی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وان ئه‌م ئه‌نجامانه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
فه‌ڕه‌ح ناز سدیق - پله‌ی یه‌كه‌م 1500 مه‌تر - ئامال خزر - پله‌ی دووه‌م
4 × 400 پۆست پله‌ی یه‌كه‌م
سێ باز سه‌هد قاسم - پله‌ی یه‌كه‌م ، چاوان به‌هادین - پله‌ی دووه‌م
200 مه‌تر شه‌مام سه‌مه‌د - پله‌ی سێهه‌م
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌ی دوا ڕۆژیان و به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ چوارده‌هه‌مین ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان هه‌نگاوێكی مێژووی ناو توانی بۆ 14 هه‌مین ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه پڕ ململانێیكه به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه كچه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه له دوا ڕۆژی ململانێكان توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و خاڵه‌كانیان به‌رز كرده‌وه كه جیاوازیمان له‌گه‌ڵ یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی 98 خاڵه .
دكتۆر ئه‌حمه‌د ووتیشی ، ئه‌م جامه ده‌بێته 28 هه‌مین جامی پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق كه له ماوه‌ی ئه‌و 14 ساڵه‌دا و له هه‌ر ساڵێك به‌شدار بووین له دوو پاڵه‌وانێتی دا و توانیومانه خۆش به‌ختانه نازناوه‌كان بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین .
دواجار دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یانی كرد له پاڵپشتیان بۆ تیپه‌كه و ئه‌و پاڵپشتی و هاوكاریانه‌ی یانه‌ی به‌رز نرخاند .
دوایی ئه‌نجامه‌كان تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به كۆی 218 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی دووه‌میش بۆ كچانی یانه‌ی سیروانی نوێ بوو به 122 خاڵ و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی شوعله بوو به 100 خاڵ .