پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی دوو شه‌ممه 19 ئاداری 2018 یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می قۆناغی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێن .
له‌م هه‌فته‌یه و له هه‌ردوو گروپ چه‌ندین یاری به‌هێز به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌كانی گاره × كۆیه به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك له هه‌مان كۆمه‌ڵه دهۆك میوانداری له هه‌ڵۆ ده‌كات و سۆران-یش ده‌بێته میوانی ئاكرێ .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كانیش ده‌ربه‌ندیخان و سه‌ید سادق له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و شه‌هیدانیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید یاریه‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌چێت و دواجار پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی میوانداری له یانه‌ی كفری ده‌كه‌ن .
خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كان و ستافی ناوبژیوانانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .