پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له جه‌وله‌یه‌كی نوێی یاریه‌كان و به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی هه‌شتی یه‌كه‌م قۆناغ ئه‌نجام درا .
كاتژمێر 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 15 ئادار و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كانی كوردستان هه‌فته‌ی هه‌شته‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی ییانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، له‌و هه‌فته‌یه‌دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی شێروانه هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز و هێرشی یاریزانانی هه‌ردولا بۆ تۆماركردنی گۆڵ سه‌رئه‌نجام یاری نێوان یان به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا زێره‌ڤانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر هه‌ولێر توشی شكست هاتن و یانه‌ی هه‌ندرێنیش به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم و به سێ خاڵه‌وه له سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر دوایی ئه‌وه‌ی له یانه‌ی نه‌ورۆزی برده‌وه به‌و ئه‌نجامه.
دواجار تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئارارات به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆ توشی شكست هاتن .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .
١ـ هەندرێن ١٦ خاڵ
٢ـ برایەتی ١٣ خاڵ
٣ـ ئارارات ١٢ خاڵ
٤ـ پ.هەولێر ١١ خاڵ
٥ـ زاخــــۆ ١٠ خاڵ
٦ـ زێرەڤانی ٨خاڵ
٧ـ هەولێر ٧ خاڵ
٨ـ شێروانە ٧ خاڵ
٩ـ نەورۆز ٣ خاڵ