پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عه‌لا خه‌ڵه‌فی به ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری كرد .
یه‌كێتی باله‌ی عێراق به گرنگی ده‌زانێت ئاماده‌كاری پێویست بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رده‌م له هه‌وڵی پێكهێنانی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بووه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كان تا ئه‌نجامی به‌رچوا به‌ده‌ست بهێنن.
عه‌لا خه‌ڵه‌ف ڕاهێنه‌ری یانه‌ی غازی شاری به‌سره‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه توانیویه‌تی چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ڕابردوو به‌ده‌ست بهێنێت .