تهندروستی -
ئێستا زوو نیە بۆ ئەوەی بیر لەوە بكەیتەوە چۆن خۆت لە نەرم بوون و لاواز بوونی ئێسكەكانت بپارێزیت ، ئەمە نامەی پزیشكەكانە لە زانكۆی (خۆبكینز جۆنز) ە بۆ ئەو كەسانەی تەندروستی خۆیانیان لا گرنگە .
توێژەرەوەكان لەم زانكۆیە ئەوەیان ئاشكرا كردوە 54 ملیۆن ئەمەریكی لە ئێستەدا كێشەی نەرمی و پوكانەویی ئێسكیان هەیە بە ئاستی جیاواز ، كەمبوونەوەی چڕی ئێسك ئەگەری شكاندنی ئێسكەكان زیاتر دەكات .
بەشێوەیەكی گشتی خانمان زیاتر لە پیاوان كێشەی پوكانەوەی ئێسك و كەمی چڕی ئێسكیان هەیە و بە تایبەت دابەزین و كەمبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجین لە لەشدا و ئەمەش لە دوای نەمانی سوڕی مانگانەوە لە خانماندا دەردەكەوێت و ئەگەری لاواز بوون و پوكانەوەی ئێسكەكان زیاتر دەكات .
جۆنز خویكینز دەڵێت %50 ی خانمان لە ئەمەریكا لە دوای تەمەنی 50 ساڵیەوە كێشەی شكاندنی ئێسكەكانیان هەیە و ئەمەش بەهۆی شی بوونەوەی و كەموونەوەی چڕی ئێسكیانەوەیە ، بەڵام شارەزایان دەڵێن دەكرێت چەند هۆكارێك یارمەتی ڕێگری كردن بدات لە پوكانەوەی ئێسكەكان ( وەك خواردنی خۆراكی تەندروست ) بۆ ئەوەش ئەو كەسانەی ئەم كێشەیەیان هەیە باشتر وایە ئەو خۆراكانە زۆر بخۆن كە بڕێكی باش كالسیۆمی تیادایە و دەرمان و ڤیتامینی پێویست بۆ پڕكردنەوەی پێویستی لەش بە كالسیۆم بەكاربهێنن .
جگە لەوەش پێویستە ئەو خۆراكانە بخۆن كە بڕێكی زۆر باش لە پرۆتینیان تیادایە وەك ( گۆشتی سوور و گوێز و شیر و بەرهەمەكانی ) و ڕاهێنانی وەرزشی پێویست بە ڕێنمایی و لەژێر چاودێری پسپۆڕی شارەزا ئەنجام بدرێت بۆ چالاك بوونی ئێسكەكان .
چەند گۆڕانكاریەك پێویستە لە شێوەی ژیاندا ئەنجامبدرێت وەك ( وازهێنان لە خواردنەوەی مەی و دووركەوتنەوە لە كێشانی جگەرە ) بۆ ئەوەی ئێسكەكان بۆ زۆرترین ماوە بەتین و بەهێز بن و لە پوكانەوە پارێزراوبن.