ته‌ندروستی -
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه كه هه‌نجیر جۆرێكه له میوه به ڵام له ڕاستیدا هه‌نجیر هێشویه‌كی گوڵی یان پارچه‌یه‌كی سه‌لكییه كه له ناوه‌وه‌یدا بڕێكی زۆر له تۆ‌و هه‌یه و ئه‌م جۆره به‌ره ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه .
ده‌كرێت هه‌نجیر به فرێشی یان به وشككراوه‌ی بخورێت و زۆر جار مره‌با و شیرینی جیاوازیشی لێ ئاماده ده‌كرێت، له‌ر ِێی ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌توانیت به سووده ته‌ندروستیه‌كانی هه‌نجیر ئاشنا بیت كه گرنگترینیان سوده‌كانێتی بۆ دڵ.
1- له یه‌ك ده‌نك هه‌نجیردا بڕی 47 گه‌رمۆكه له كالۆری هه‌یه و ئه‌مه‌ش زۆر باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوو ده‌كه ن جه‌سته‌یان ڕێك و بێ چه‌وری بێت چونكه ئاره‌زووی خواردنی خۆراك كه‌مده‌كاته‌وه و ڕێگه نادات چه‌وری زیادده له ناوچه‌ی كه‌مه‌ردا كۆببێته‌وه كه زۆر كات ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ده‌بێت به ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی دڵه‌وه، واته ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له توشبوون به نه‌خۆشی دڵ پارێزراو بیت ئه‌وه هه‌نجیر بخۆ.
2-له بڕی نیو كوپ له هه‌نجیری تازه و فرێشدا بڕی 232 میلیگرام له پۆتاسیۆم هه‌یه و ئه‌مه‌ش تێكڕای %5 ی ئه‌و كالسیۆمه ده‌كات كه جه‌سته پێویستی پێیه‌تی.
3- له بڕی نیو كوپ له هه‌نجیری وشككراودا 7.3 گرام له ڕیشاڵ هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له ژه‌مه خۆراكه‌كانتدا ڕیشاڵ هه‌بێت ئه‌وه هه‌نجیر بۆ لیستی خۆراكه‌كانت زیاد بكه ئه‌مه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێنیش ده‌دات.
4-بونت بریل شاره‌زایه‌كی بواری خۆراكه و له كتێبه‌كه‌ی كه به‌ناونیشانی" چۆن ڕێگه بگرم له توشبونه‌وه‌م به جه‌ڵته" ده‌ڵێت " هه‌نجیری وشككراو سوودی بۆ ته‌ندروستی دڵ زۆره به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان