یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری ددان ده‌دات


 
ته‌ندروستی‌ - 

ئازاری ددان یەكێكە لەو ئازارانەی كە مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی بگرێت و بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە زۆركەس دەرمانی ئازار شكێن یان دژە هەوكردن بەكاردەهێنرێت لەگەڵ ئەوەی خواردنی ئەم دەرمانانە جگە لە سوودەكەیان چەندین زیانیان بۆ تەندروستی دەبێت .

بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە دەتوانیت پێكهاتەی سروشتی بەكاربهێنیت وەك پیاز:

پیاز: یەكێكە لەو سەوزانەی بۆ ئامادەكردنی زۆر جۆری خۆراك بەكاردەهێنرێت بەڵام دەزانیت چی دەبێت ئەو كاتەی پیاز بخەیتە سەر ددانت؟ 

تەنها ئەوەی لەسەرتە یەك پارچە پیاز بخەرە سەر ئەو ددانەت كە ئازاری هەیە چونكە ئەو ئاوەی لەناو پیازدا هەیە تایبەتمەندی دژە هەوكردنی تیادایە و زۆر بەسوودە بۆ لەناوبردنی بەكتریا زیان بەخشەكانی ناو دەم ، بۆ ئەوەش دەتوانیت بۆ ڕێگری كردن لە هەوكردن و چارەسەری ئازاری ددان پیاز بەكاربهێنیت .



PM:08:30:10/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 1210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌