هه‌واڵ - وێنه‌ : پاڵه‌وانێتی‌ ماسته‌ر كلاَپ به‌ كۆتاهات ، پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ دووه‌م بوو




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

له‌ شاری‌ كه‌ره‌جی‌ ولاَتی‌ ئێران و له‌ دوایی‌ ململانێی‌ به‌هێزی‌ سه‌دان یاریزانی‌ به‌شداری‌ پاڵه‌وانێتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ كاراتێی‌ ماسته‌ر كلاَپ ، یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان چه‌ندان میدالیایی‌ ئاڵتون و زیوو برۆنز به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی‌ دووه‌میان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق به‌ ده‌ست هێنا .

له‌ ئه‌نجامی‌ یاریه‌كانی‌ كۆتا ڕۆژی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر و به‌ر چاو به‌ده‌ست بهێنن به‌م شێوه‌یه‌ :

محه‌مه‌د عیسام پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمیته‌ ، شاهین ته‌ها پله‌ی‌ دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك بۆ یاری‌ كاتا ، ئه‌حمه‌د جه‌لال پله‌ی‌ سێهه‌م له‌ كاتایی‌ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ .

ڕابه‌ر مه‌ولود له‌ كۆمیته‌ی‌ پێشكه‌وتوان پله‌ی‌ سێهه‌م و محه‌مه‌د مه‌حمود پله‌ی‌ سێهه‌م له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان بۆ یاری‌ كۆمیته‌  .

به‌و ئه‌نجامانه‌ش ، تیپی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ 5 میدالیایی‌ ئاڵتون و 8 میدالیایی‌ زیوو 11 میدالیایی‌ برۆنز به‌ده‌ست بهێنێت .

هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی‌ كاراتێی‌ ولاَتی‌ ئازه‌ر باینجان به‌ 4 میدالیایی‌ ئاڵتون و 6 زیوو 8 برۆنز پله‌ی‌ سێهه‌می‌ مسۆگه‌ر كرد .

ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ تیمیش به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێران پله‌ی‌ یه‌كه‌م 
تیپی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق پله‌ی‌ دووه‌م
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئازه‌ر باینجان پله‌ی‌ سێهه‌م 


PM:06:09:06/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌