پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/2/2018 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- به هۆی كه‌مته‌رخه‌می له به‌رێوه‌بردنی یاری یانه‌كه‌ی و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، بریاردرا به دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی شه‌هیدان (شاهین عه‌باس) له راهێنه‌رایه‌تی و راگرتنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و یاریزانی یانه‌ی شه‌هیدان (ئومێد عه‌بدولره‌حمان و ئارام محه‌ممه‌د).
2- رێگه‌درا به گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی تیپی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌كانی پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و پله‌دووی كوردستان، دواتر ده‌گه‌رێنه‌وه یانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام ئه‌م بریاره پێنج یانه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی لاوانی كوردستان ناگرێته‌وه، تا ته‌واو بوونی خولی نایابی لاوانی كوردستان.
3- بریاردرا به زیادكردنی (3) سێ یاریزان بۆ تیپه‌كانی پله‌یه‌كی كوردستان، به مه‌رجێك به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕنكاری له لیستی ناوی یاریزانان ناكرێت.
4- ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا له‌سه‌ر گۆڕینی ستافی راهێنه‌رانی تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی نه‌ورۆز به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• سه‌فا نوری له شوێنی یاسین مه‌ناف ـ راهێنه‌ر
• پرسیار عه‌بدولره‌زا له شوێنی محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ـ راهێنه‌ری جه‌سته‌یی
• كه‌مال محه‌ممه‌د له ئه‌ركی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر نه‌ماوه.
پێویسته راهێنه‌ری جه‌سته‌یی (پرسیار عه‌بدولره‌زا) واز له یاریده‌ده‌ری راهێنه‌رانی تیپی لاوانی نه‌ورۆز بهێنێت.
5- نووسراوی یانه‌ی زاخۆ ژماره (482) له رێكه‌وتی 22/2/2018 ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به گۆڕینی یاریگه‌ی یانه‌ی زاخۆ، كه یارییه‌كانیان له خولی نایابی كوردستان له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
6- رۆژی سێشه‌ممه 27/2/2018 یاری دواخراوی نێوان شێروانه و زێره‌ڤانی له خولی نایابی كوردستان، له یاریگه‌ی كه‌لار ئه‌نجام ده‌درێت.
7- له یاری نێوان ئاشتی و سه‌یدسادق له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی ئاژاوه و كاری دوور له گیانی وه‌رزشی و راگرتنی یاری له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی سه‌یدسادق، ئاگاداری یانه‌ی ناوبراو ده‌كه‌ینه‌وه, ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی هانده‌رانیان نه‌كه‌ن، له یارییه‌كانی داهاتوو سزاكانیان توند ده‌بێت.
8- له یاری نێوان نه‌ورۆز و ئارارات له خولی نایابی كوردستان، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ژمار نه‌كردنی لێدانێكی سزای دروست له لایه‌ن ناوبژیوانی یارییه‌كه (زانا عه‌بدوڵڵا)، بریاردرا به راگرتنی ناوبژیوانی ناوبراو بۆ یه‌ك هه‌فته، ئه‌مه‌یش دوای لێكۆلینه‌وه و سه‌یركردنی ڤیدیۆی یارییه‌كه.
9- ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ڤیستیڤاڵی فێرگه و قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
• یارییه‌كانی گرووپی رانیه له رێكه‌وتی 11/3/2018 له كاتژمێر 10:00 ـی به‌یانی.
• یارییه‌كانی گرووپی سلێمانی له رێكه‌وتی 11/3/2018 له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره.
• یارییه‌كانی گرووپی گه‌رمیان له رێكه‌وتی 12/3/2018 له كاتژمێر 10:00 ـی به‌یانی.
• یارییه‌كانی گرووپی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له رێكه‌وتی 12/3/2018 له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره.
• یارییه‌كانی گرووپی هه‌ولێر له رێكه‌وتی 13/3/2018 له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره.
• یارییه‌كانی گرووپی كه‌ركووك له رێكه‌وتی 14/3/2018 له كاتژمێر 10:00 ـی به‌یانی.
• یارییه‌كانی گرووپی دهۆك له رێكه‌وتی 15/3/2018 له كاتژمێر 10:00 ـی به‌یانی.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان