ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه كه مێشكی مرۆڤ توشی پیری ده‌بێت دوای ته‌مه‌نی 25 ساڵی چونكه ئه‌و شله‌یه‌ی له‌ناو دڕكه په‌تك و مێشكدا هه‌یه جوڵه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش له‌م ته‌مه‌نه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ده‌بێت به تێكڕای هه‌ناسه‌دان و لێدانه‌كانی دڵ و ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پرۆفیسۆره ئه‌نیتا ستیفانوفسكا له زانكۆی لانكستر له ئینگلته‌را ده‌ڵێت" ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی شله‌ی ناو دڕكه په‌تكی ئه‌و به‌ژداربوانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 25 ساڵ بووه و پێی وایه كه پیر بوون و به‌ساڵاچوونی مێشك له ته‌مه‌نی 25 ساڵیه‌وه ده‌ست پێده‌كات له‌كاتێكدا شێوازی جوڵه‌ی شله‌ی ناو دڕكه په‌تك په‌یوه‌ندی هه‌یه به توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و بیر چوونه‌وه به تایبه‌ت له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا.
ته‌نها شله‌ی ناو دڕكه په‌تك نیه كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت له هه‌مان كاتدا قه‌باره‌ی مێشك به‌ڕێژه‌ی %5 كێشی كه‌مده‌كات كاتێك مرۆڤ ته‌مه‌نی ده‌گاته 40 ساڵی .
پسپۆڕان پێیان وایه ئه‌م تویَژینهوهیه هه‌نگاوێكی زۆر باشه بۆ تێگه‌یشتن و شیكار كردنی زیاتری نه‌خۆشیه‌كانی مێشك و پیر بوونی مێشك .