پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب ئه‌نجام دراو لاوانی نه‌ورۆز به سێ خاڵه‌وه له شاری دهۆكه‌وه گه‌ڕایه‌وه .
له درێژه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان و كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22 / 2 دوو یاری له خوله‌كه به‌ڕێوه چوو ، له شاری دهۆك لاوانی زێره‌ڤانی میوانداریان له لاوانی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی كردوو له‌و یاریه‌دا یانه‌ی نه‌ورۆز توانی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و سێ خاڵی ئه‌و یارییه مسۆگه‌ر بكات .
ئه‌مه‌و تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك - یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌و یارییه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .