ته‌ندروستی -
له چێشتخانه‌كاندا هه‌ڵه‌ی زۆر هه‌یه‌و ده‌كرێت دووربین لێی كه له‌وانه‌یه ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆت و خێزانه‌كه‌ت دروستبكات و بۆ پاراستنی هه‌میشه‌یی پێویسته باوه‌ڕت به‌م زانیارییانه هه‌بێت.
هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر:
* بڕێكی زۆر ئاو به‌كاربهێنی له كوڵاندنی سه‌وزه‌واتدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له ڤیتامینه‌كانی له ئاودا له‌ده‌ستده‌دات.
* جنینی وردی سه‌وزه‌وات پێش لێنان به ماوه‌یه‌كی زۆر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مكاره زۆر له ڤیتامینه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات له ئاودا.
* خوساندنی سه‌وزه‌وات و میوه ماوه‌یه‌كی زۆر له ئاودا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی شیبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له ڤیتامینه‌كانی و له‌ده‌ستدانی له ئاودا.
* كوڵاندنی سه‌وزه‌وات له ئاودا به ماوه‌یه‌كی زۆر، كوڵاندنی زۆر نرخی خۆراكی كه‌مده‌كاته‌وه‌و بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئهمكارهدا سهوزهواتهكه ده‌كرێته ئاوی كوڵاو یان به‌كارهێنانی مه‌نجه‌ڵی هه‌ڵم كه خێرایی به‌رجه‌سته ده‌كات و نرخه خۆراكییه‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
* لێنانی سه‌وزه‌وات و گۆشت پێكه‌وه دانانیان له‌سه‌ر ئاگر ماوه‌یه‌كی زۆر، واباشه سهوزهواتهكه بكوڵێت و پاشان گۆشته كوڵاوه‌كه‌ی تێبكرێت.
* گۆشتی به‌ستوو یان سه‌وزه‌واتی به‌ستوو راسته‌وخۆ بخرێته ئاوی كوڵاو، به‌ڵكو دانرێت هه‌تا توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ی. پاشان ده‌خرێته ئاوی كوڵاو، ئه‌مه‌ش نرخه خۆراكییه‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
* بههاراتاویكردنی گۆشت و خوێكردنی پێش برژاندنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بڕێكی زۆری ئاسن.. واباشه پێشتر گۆشته‌كه ببرژێت و پاشان خوێ بكرێت.
* به‌كارهێنانی رۆنی سووركردنه‌وه چه‌ندجارێك، به‌كارهێنانی رۆن بۆ چه‌ندجارێك ده‌بێته هۆی زیانی ته‌ندروستی زۆر، بۆیه واباشه رۆنی سوركردنه‌وه‌ی گیایی كه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی زۆر ده‌گرێت وه‌ك رۆنی گه‌نمه‌شامی و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و خورما كه له (10) جار زیاتر نه‌بێت له یه‌ك به‌كارهێناندا.
* لێنانی په‌تاته‌و گێزه‌رو گیاكانی تری كه ریشه‌دارن پاش پاككردن، باشتروایه به توێكڵه‌كه‌یه‌وه لێبنرێت و پاشان توێكڵه‌كه‌ی لێبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نرخه خۆراكییه‌كه‌ی پارێزراو بێت.
* كوڵاندنی چا زیاتر له‌جارێك یان ماوه‌یه‌كی درێژ، ئه‌مه هه‌ندێك له سووده‌كانی له‌ده‌ستده‌دات و زیانه‌كانی زیاتر ده‌كات. به‌ڵكو باشتروایه ئاوه‌كه كوڵاو بێت و چای تێبكرێت و خواردنه‌وه‌ی له‌پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ندا بێت.
خاك -