سەرمێزی برایەتی بۆندی شایستە واژوو دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕاگەیاندنی یانەی برایەتی : 
 
لەبارەگای یانەی برایەتی بەئامادەبوونی سەرۆك  و دەستەی كارگێڕی یانەكە و بەمەبەستی گەڕانەوەی شكۆی راستەقینە و تۆكمەكردنی ریزەكانی تۆپی سەرمێزی برایەتی و كێبڕكێكردن لەپاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتی وناوخۆییەكان،بەفەڕمی بۆندی یەكەمی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی لەگەڵ یاریزانی نێودەوڵەتی كاروان ئازاد سەعدی واژوو كرا.

لەم دیدارەی واژووكردنە سەرۆكی یانە وەیسی ئەحمەد و حەسەن سەلیم و بەشدار سەربەست ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ئامادە و واژوو و پێشكەشی كردنی درێسی یانەكەیان بە كاروان ئازاد بەخشی وخۆشحاڵی خۆیان دەربڕی كە بەمەبەستی تۆكمەكردنەوەی ریزەكانی تۆپی سەرمێزی برایەتی لەبۆنە نێوخۆی و نێودەوڵەتییەكان بتوانێ وەكو سەردەمی زێڕینی خۆی ببێتە پاڵەوان،دواتر سەرۆكی یانەی برایەتی ووتی:گرنگ لای ئێمە گرنگی دانە بەهەموو وەرزشێك،كاركردنمان بۆ گەنجانی وڵاتەكەمانە،كاروان ئازادیش دڵنیام ریزی تۆپی سەرمێزی برایەتی چالاك و باشتر دەكات،بۆیە ئامانجی سەرەكی ئێمە لەرێگای ئەو گەنجە چەلەنگانە خزمەتی وەرزشی كوردی و یانەكەشمان بكەین.

دواتر بەشدار سەربەستی دەستەی كارگێڕی وراهێنەر وتی:بەڵێ ئامانجی ئێمە بتوانین لەرێگەی یانەكەمان بانگهێشت و هێنانی ئەستێرە بەناوبانگەكانی تۆپی سەرمێزی كوردستان بۆ ریزی یانەكەمانە،بۆیە دڵخۆشم لەگەڵ بۆندی یەكەم،ئومێد دەكەم بتوانین بۆندی تری لەم جۆرە لە ماوەیەكی كەم وەكو  كاروان ئازاد بە دەزگاكانی راگەیاندنی بناسێنین.

لەكۆتایی یاریزان كاروان ئازاد ووتی:بێگومان خۆشحاڵم بە واژوو كردنی ئەم بۆندە،پێشتریش ووتوومە برایەتی یانەیەكی گەورەیە،تۆپی سەرمێزی ژمارەیەكی قورس بووە لەم یانەیە،گرنگدان بەم وەرزشە هۆكاری هاتنمە بۆ ریزی ئەم یانەیە،ئومێد دەكەم بتوانین بەیەكەوە دەستكەوتە گرنگەكان بۆ یانەكەمان كۆبكەینەوە لە كوردستان وبۆنە نێودەوڵەتییەكان.

جێگای ئاماژەپێكردنە یانەی برایەتی بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ دوو یاریزانی تری تۆپی سەرمێزی كوردستان گرێ بەست بكا بۆ وەرزی نوێ.

سیڤی  كاروان ئازاد سەعدی

كاروان ئازاد سەعدی ساڵی 1987 لەشاری هەولێر لەدایكبووە،سەرەتایی لەیانەی پێشمەرگەی سلێمانی یاری تۆپی سەرمێزی كردووە،بۆ چەند جارێك بۆت پاڵەوانی كوردستان وعێراق،یانەكانی هەڵەبجە و پێمەرگەی سلێمانی وجەیشی سەرخستووە بۆ پاڵەوانیەتی یانە پاڵ‌وانەكانی عەرەبی،كاروان بۆچەندج جارێك وەك پاڵەوان نازناوی كوردستانی وعێراقی بەدەست هێناوە ولەریزی هەڵبژاردەی عێراقیش یاریكردووە.



PM:09:03:05/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 1403 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌