پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی یارییه وه‌رزشیییه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له شاری شاریقه‌ی ولاَتی ئیمارات ده‌ستی پێكردوو له ڕكابه‌رییه‌كانی كاراتێ كه 14 ولاَتی به‌هێز به‌شداریان كرد كچانی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و پاڵه‌وانێتیه و له یاری كاتایی تیم پله‌ی سێهه‌میان مسۆگه‌ر كردوو میدالیایی برۆنزیان له مل كرا ، ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی تاك له پاش ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی كچانی ولاَتانی به‌شداری شارا فایه‌قی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له - 50 كغم بۆ كۆمیته توانی پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنز له مل بكات ، ڕۆزا یونس له كاتایی تاك پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد و پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ كچانی یانه‌كانی ولاَتی میسر و جه‌زائیر بوون .
ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌یان ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی هه‌ژمار ده‌كرێن و چه‌ندین كیژه یاریزانی ئاست به‌رز تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن ، ناوبراو ووتیشی ، له كۆی 17 ولاَتی به‌شداری 14 ولاَت له یاری كاراتێ به‌شداریان كردوو كیژانی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر یاریزانه جیهانییه‌كانی وه‌ك ولاَتانی میسر و جه‌زائیر و ئیمارات یاریان كرد كه له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی دنیا ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنن و خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان ڕكابه‌ر بین و له پێشه‌نگی ئه‌نجامه‌كان بین .