5 چـارەسـەری سـروشـتی بــۆ هـەوکـردنـی گـورچـیلە



ته‌ندروستی‌ - 

هـەوکـردنـی گـورچـیلە حاڵەتێکی ترسناکە کەپێویستە چارەسەری گونجاوی بۆ بکرێت، گورچیلە زیاتر لە حاڵەتەکانی هەوکردنی میزڵداندا دووچاری هەوکردن دەبێتەوە، ئەگەر میزەڵدان توشی هەوکردن بوو چارەسەری بۆ نەکرا بڵاودەبێتەوە بۆ گورچیلە دەگوازرێتەوە. 

هەندێک کات کاریگەری لەسەر یەک گورچیلە دەبێت بەڵام هەندێک جاریش بڵاودەبێتەوە بۆ هەردوو گورچیلە، دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر و تێکدانی ئارامی کەسەکە بـۆ هەمیشە، ئـافرەتان زیاتر ئەگەری توشبونیان هەیە بـۆیە دەبێت زیاتر ئـاگـاداری نیشانەکانی هەوکردن بن.

لەحاڵه تی هەوکردنی گورچیلەدا نەخۆشەکە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی گونجاو هەیە، گۆڕینی ژەمەکانی و شێوازی ژیانی تا کەمکردنەوەی هەوکردنەکە، بـەدرێژای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشەکە دەبێت چارەسەری سروشتی وەرگرێت لەگەڵیدا کە کاریگەریەکی گەورەی هەیە لە چارەسەرکردنی دۆخەکە بە خێرای.

ئـەمانەی خوارە کەمێکن لەو میوە و گیای سروشتیەی کەکاریگەری باشیان هەیە لە چارەسەرکردنی هەوکردنی گوچیلە:

1-سـرکـەی سـێو 
سـرکەی سێو (ئەسیدی) تێدایە کە دژە بەکتریایە و چارەسەری شاراوەی تێدایە بـۆ هەوکردنی گورچیلە، هەروەها سرکەی سێو بەکاردێت بۆ پارێزگاریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەوکردنی میزڵدان بـۆ گورچیلەکان و بەسودە بۆ چاک بوونەوەی لە هەوکردنی میزڵدان بەزووی.

سرکەی سێو (PH) واتا ئاستی ترشێتیەکەی (۳) کە ناوەندێکی ترشە بۆ گەشەکردن و چەقستنەوەی بەکتریا نالەبارە و دەیوەستێنێت، تـۆ دەتوانی دوو کەوچکی چا سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵبکەی پاشان لە ڕۆژێکدا دوو جار بیخۆرەوە.

2-سـیـر
سیر چارەسەرێک سروشتی بەهێزە کە بەسودە بۆ چاکبوونەوەی هەوکردنی گورچیلە، سیر پێکهاتەیەکی چالاکی تێدایە ناو دەبرێت بە (ئاللیسن)، کە چالاک دەبێت دژی بە کتریا و دژی هەوکردن و هەروەها دژی ژەهراوی بوون بەدرێژای چاکبوونەوەی نەخۆشەکە.

خواردنی3-4 دانە سیری نەکوڵاو لەڕۆژێکدا کاریگەریەکی باشی هەیە لە چاکبوونەوەی هەوکردنی گورچیلە، دەشتوانیت حەبی سیر بەکاربهێنیت.

3-زەردەچـەوە
زەردەچـەوە چـارەسەرێکی سروشتی بەهێزە بۆ خێرا چارەسەرکردنی هەوکردنی گورچیلە، زەردەچەوە پێکهاتەیەکی نایابی تێدایە ناوەبرێت بە (کۆرکومێن) کەدژە بەکتریایەکی بەهێزە هەروەها ئەم پێکهاتەیە دژی هەڵئاوسانە کەیارمەتی وەستانی گەشەکردن و بڵاوبونەوەی هەمو میکرۆبێک دەدات.

تـۆ دەتوانیت هاڕاوەی خاوێنی زەردەچەوە بەکاربهێنیت یان لەگەڵ خۆراکدا تێکەڵی بکەیت یـان ئەو کەپسولانە بەکاربهێنیت کە زەردەچەوەیان تێدایە.

4-ژەمـی خـۆراک
نەخۆش لەگەڵ هەوکردنی گورچیلە پێویستە ئاگاداری ژەمەکانی بێت، شەکر یان گلوکۆز پێویستە لە ژەمەکان دووربخاتەوە، چونکە هانی گەشەی بەکتریا دەدات بۆیە دەبێت دوورکەویتەوە لەو خۆراکانە، وەک (کێک و بسکیت و شوکلاتە و خواردنەوە گازیەکان،کحول).

هەروەها ئەو خواردنانە زیادکەین کە سودبەخشن وەک(مـاست،کیفر،تەوفو)، ئەم خۆراکانە ڕێگرن لەگەشەو مەترسیەکانی بەکتریا وە بڵاوبونەوەیان.

کـیـفر : یەکێکە لە بەرهەمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم بەرهەمە دروست دەکرێ لەشیری مانگا، هەندێک جاریش لەشیری بـزن دروستەکرێت.

تـەوفـو: تەوفو خواردنێکی نەرمو ناسکە لە پەنیر دەچێت، پێکهاتەیەکی بەرزی پرۆتینی تێدایە، دروست دەکرێت لەشیری سۆیا، سۆیا ڕووەکێکە لە لۆبیا دەچێت، لەکۆندا لەڕۆژهەڵات بەکاردەهات بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی فروان وەک سوپ و شێوەکانی تر لەجهان بەکاردێت.

5-زەنـجـەفیل
لە زەنجەفیلدا ماددەیەکی چالاک هەیە کە ناسراوە بە (جینجیرولس) کە دژە بەکتریایە و ڕێگرە لە بڵاوبوونەوەی بە کتریا لە گورچیلەدا، بـۆ چارەی هەوکردنی گورچیلە دەتوانیت چای زەنجەفیل بەکاربێنیت، ئەگەر هەست دەکەیت هەوکردنی میزڵدانت کاریگەری کردۆتە سەر گورچیلـەکــانـت؟

ئەوا وەک لەپێشدا باسمانکرد ئەم گیایە خاوەن چارەسەرێکی سەرسوڕهێنەرە، دەتوانیت بەکاریبهێنیت بە درێژای لەگەڵ ئەودەرمانانەی بەکاریدێنین.


PM:09:10:24/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 11320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌