پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 19 / 1 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری كۆتایی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌و یاریه له نێوان تیپی باله‌ی هاوڕِێیان و بامۆك ده‌بێت و بڕیاره پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش براوه جامی یه‌كه‌می پێبدرێت و جامی دووه‌م بۆ تیپی دۆڕاو بێت .
خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله به‌به‌شداری 14 تیپ و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی ئه‌و یاریه كرایه‌وه و یاریه‌كانی به شێوه‌ی خول به‌ڕِێوه چوو .