پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاتژمێر 3:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 16 / 1 / 2018 یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان به‌ڕِێوه ده‌چێت .
له‌و هه‌فته‌یه‌دا تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پاش ئاماده‌كاریه چڕه‌كانی میوانداری له یانه‌ی سه‌ید سادق ده‌كات ،یاریه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌یی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت و ستافی ناوبژیوانانی یاریه‌كه‌ش بریتیی ده‌بن له : ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست: كارزان عه‌بدوڵڵا ، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م: سۆران ئه‌حمه‌د ، یاریده‌ده‌ری دووه‌م: سه‌روه‌ر ئه‌نوه‌ر ، ناوبژیوانی چواره‌م: هێرش عوسمان ، سه‌رپه‌رشتیاری یاری: رزگار باییز .
له له یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ، دوو یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو ئاشتی میوانداری له شه‌هیدان ده‌كات و هه‌روه‌ك یانه‌ی كفریش ده‌بێته میوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
یاری: ئاشتی × شه‌هیدان
یاریگه: ئاشتی
ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست: زانا عه‌بدوڵڵا
یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م: ئه‌حمه‌د جه‌مال
یاریده‌ده‌ری دووه‌م: ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا
ناوبژیوانی چواره‌م: كوردستان زاهیر
سه‌رپه‌رشتیاری یاری: ره‌شید خورشید
..................................
یاری: هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید × كفری
یاریگه: هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست: هه‌ردی جه‌بار
یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م: رێبوار عومه‌ر
یاریده‌ده‌ری دووه‌م: ئاسۆ ئه‌حمه‌د
ناوبژیوانی چواره‌م: شوان ئه‌فراسیاب
سه‌رپه‌رشتیاری یاری: ره‌فیق ئیسماعیل
هه‌ر له یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م سێ یاری به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو ( یانه‌ی دهۆك میوانداری له كۆیه ده‌كات و سۆران-یش ده‌بێته میوانی گاره ، ئاكرێ و هه‌ڵۆش له‌سه یاریگه‌ی ئاكرێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ) .
ديزاين : شالاَو عه‌بدول واحید