ئەم سودانەی پرتەقاڵ بزانن



ته‌ندروستی‌ -

توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكراكرد میوەی پرتەقاڵ چارەسەرە بۆهەندێك جۆری نەخۆشی و كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات.

1-خواردنی ئەم جۆرە میوەیە دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و چارەسەرە بۆ سكچون ،هەروەها چارەسەر بۆ دڵتێكهەڵاتنی خانمانی دوگیان لەماوەی سكپڕیدا.

2-هێوركەرەوەی مێشك و دەرونە: خواردنی ئەم میوەیە ئارامی بە مێشك و دەرون دەبەخشێت .

3-چارەسەرە بۆ كێشەكانی گەدە و ئارەزوی خواردن زیاد دەكات .

4-ئەم میوەیە بڕێكی باش كالسیۆم لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك و ددانەكان و چارەسەرە بۆ نەخۆشی لاوازی ئێسك .

5-ووزەیەكی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و ڕێژەی ئاسنی ناو خوێن بەرزدەكاتەوە و كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات دژی بەكتریا و ڤایرۆسەكان.

6-مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبون بە جەڵتەی مێشك ،باشتر وایە ڕۆژانە پەرداخێك شەربەتی پرتەقاڵ بخۆنەوە بۆ ئەوەی لەتوشبون بە جەڵتەی مێشك پارێزراو بن .

7-بەهۆی ئەوەی ئەم میوەیە بڕی پێویست ڤیتامین سی لەپێكهاتەیدا هەیە جەستە خاوێندەكاتەوە لەو ژەهرانەی تێیدا كۆدەبێتەوە .
8- ترشێتی ناو گەدە ڕێكدەخات و ڕێگری دەكات لە دروستبونی بەرد لەناو گورچیلەدا.


PM:02:16:15/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌