تهندروستی -
ڕۆنی گوڵە بەڕۆژە ڕۆنێکە کە لە تۆوی گوڵە بەڕۆژە وەردەگیرێت، یەکێکە لە تەندروسترین ڕۆنەکان، کە ڕۆنێکی نمونەییە بۆ خواردن، چونکە بە گشتی لە دروستکردنی خواردندا بەکاردێت.
ڤیتامین A و B و C تێدایە، دەوڵەمەندە بە کانزاکانی مەگنیسیۆم، ئاسن، کالیسۆم،زینک، هەروەها چەند سوودێکی جوانکاریشی هەیە، کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کار لەسەر پێست و قژ دەکات.
ڕۆنی گوڵە بەڕۆژە باشترین ڕێگەی گونجاوە بۆ پاراستنی پێستێکی تەندروست و قژێکی بریسکەدار، ئەم ڕۆنە کاریگەری هەیە لە چارەسەرکردنی زیبکە، نەخۆشی ئەکزیما و هەوکردنی پێست، هەروەها پیربوون ناهێڵێت و پێست دەپارێزێت لە تیشکی سەروو بنەوشەیی.