ته‌ندروستی -
بێگومان له وه‌رزی زستاندا زۆر تووشی ته‌ڕی و ئاوی لوت و گیرانی كونیله‌كان ده‌بین، به‌هۆی سه‌رمای زۆر و شێداری ئاو و هه‌واوه لوت زیاتر هه‌ستیار ده‌بێت، كه ره‌نگه زۆر بێزارمان بكات و ناچاربین زۆر بیسرین و بریندار ببێت.
جگه له به‌كارهێنانی رێگای سروشتی بێگومان ده‌رمانیش هه‌یه كه له رێگه‌ی چه‌ند دڵۆپێكه‌وه بۆ ناو لوت به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام بێگومان به پرسی پزیشكی تایبه‌تی.
هه‌وڵبده په‌ستان بخه‌ره سه‌ر لوت، چونكه یارمه‌تیت ده‌دات خێراتر چاكبیته‌وه، به‌ڵام زیاتر له جارێك ئه‌م كاره ئه‌نجام بده له 10 جار كه‌متر نه‌بێت و له‌كاتی لابردین په‌ستان هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژه.
كوپێك گوڵه به‌یبون بكوڵینه، پاشان سه‌ر بگره به هه‌ڵمه‌كه‌یدا و هه‌ڵیمژه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك.
خواردنه‌وه‌ی چای زه‌نجه‌فیلكه یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره‌كان بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردن، به‌ڵام 2 پارچه چای زه‌نجه‌فیل یان كه‌وچكێكی گه‌وره زه‌نجه‌فیلی هارراو بكه كوپێك ئاوی گه‌رمه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك و دواتر بیخۆره‌وه.