پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م یاریدا هه‌ردوو تیپی باله‌ی هاوڕێیان و چه‌م چه‌ماڵ به یه‌ك گه‌یشتن.
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 4 / 1 / 2018 و له نێو هۆڵی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی ئه‌نجام درا هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز بینران و پاش یه‌كسان بونیان به دوو گێم دواجار له گێمی پێنجه‌م و یه‌كلاكه‌رةوه‌دا تیپی باله‌ی هاوڕێیان توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌وه‌ش ئه‌و تیپه گه‌یشته یاری كۆتایی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی .
ئه‌مه‌و بڕیاره كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی و له دوا یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین دا هه‌ردوو تیپی باله‌ی دێرینه‌كانی سلێمانی و بامۆك به‌یه‌ك بگه‌ن و براوه‌ی ئه‌و یاریه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته یاری كۆتایی خوله‌كه .