پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا یاری خولی باله‌ی كچانی كراوه‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراو كچانی قه‌ره‌قوش توانیان نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
كاتژمێر 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 25 / 12 و له نێو هۆڵی شه‌عبی شاری به‌غداد دوا یاری خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام درا ، ئه‌و یاریه له نێوان كچانی یانه‌ی قه‌ره‌قوش و ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی بوو ، تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی قه‌ره‌قوش توانیان نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش خه‌لاَتی تیپه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م به جام و میدالیا كرا.