بە چەند خولەكێك بزانە ئەو گۆشتی مریشكەی دەیكڕیت كۆنە یان نوێ


 
ته‌ندروستی‌ - 

گۆشتی مریشك یەكێكە لەو خواردنانەی زۆرێك لە ئێمە ئەگەر ڕۆژانەش نەبێت ئەوە هەفتەی چەند جارێك دەیخۆین، سوودی بۆ تەندروستی زۆرە و سەرچاوەیەكە بۆ ووزە.

دەتوانیت تەنها بە چەند خولەكێك لەوە دڵنیا ببیتەوە ئەو گۆشتی مریشكەی دەیكریت یان لێی دەنێیت تازەیە یان نا.

ئەوەی تەنها لەسەرتە بە پەنجەكانت پەستان بخەرە سەر پارچە گۆشتەكە ئەگەر دوای لابردنی پەنجەت لەسەر گۆشتەكە گەڕایەوە ئاستی سروشتی خۆی ئەوە مانای وایە گۆشتەكە نوێیە و ئەگەر نەگەڕایەوە باری سروشتی خۆی ئەوە مانای وایە گۆشتەكە كۆنە و ماوەتەوە.

ئەو كاتەی ڕەنگی سنگی مریشكەكە پەمەیی بێت ئەوە مانای وایە گۆشتەكە نوێیە و گۆڕانی ڕەنگی گۆشتەكە بۆ ڕەنگی تر ئاماژەیە بۆ كۆنی .



PM:05:33:23/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌