پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی كاراتێ سه‌نتروم كه تایبه‌ته به یاری كاراتێ له ولاَتی نه‌رویج و سێهه‌م یانه‌ی به‌هێزی ئه‌و ولاَته‌یه خولێكی به‌هێزكردنی بۆ یاریزانانی به به‌شداری زیاتر له 70 فێرخوازی سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ڕێك خست .
خوله‌كه سێ وانه‌بێژی بۆ دیاری كرابوو تێیداو ئیدریس عه‌بدولاَی كاراتێ زان و ڕاهێنه‌ری یاری كاتا یه‌كێك بوو له وانه‌بێژانی خوله‌كه و له ماوه‌ی 3 ڕۆژ ده جۆر له یاریه هونه‌ریه‌كانی كاتا وترانه‌وه .
خوله‌كه له شاری هاوگەسوندی ووڵاتی نەرویج بوو كه وانه‌كانی به شێوه‌ی ڤیستیڤاڵ و سیمینارێكی كاراتێ بوو كه به‌شداران سودمه‌ند بوون له وانه‌كانی ، له ولاَتی نه‌رویجه‌وه ئیدریس عه‌بدولاَی وانه‌بێژ و ڕاهێنه‌ری ئه‌و یاریه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره كه به‌شداری زۆرترین چالاكی ده‌كه‌م له سه‌ر ئاستی ئه‌و ولاَته و له دوا چالاكیش بومه وانه‌بێژی خولێكی به‌هێزی كاتا .
ئیدریس عه‌بدولاَ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه 120 فێرخواز تۆمار كرابوو بۆ به‌شداری له‌و خوله‌دا به‌لاَم به‌هۆی بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ زیاتر له 70 فێرخوازی به‌شداری كرد و به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی وانه‌كانی وترانه‌وه .
ڕاهێنه‌ری ناوبراو ووتیشی ته‌نیا بۆ یانه‌ی ناوبراو خوله‌كه نه‌كرابۆوه به‌ڵكوو یاریزانانی سێ یانه‌ی دیكه‌ش به‌شدار بوون و خۆش حاڵ بوون به به‌شداریان له خولێكی وا به‌هێزدا .