پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆذى شه‌ممه 9/12/2017 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له باره‌گه‌ی خۆی له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ساز كرد و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى دا، له گرینگ‌ترینیان تێكه‌ڵكردنى یانه پله‌دوو و سێیه‌كانى كوردستان بوو، ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌یشى دا:
1- سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لێژنه‌كانى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداربوون و، گفتوگۆیه‌كى تێر و ته‌سه‌ل له باره‌ى ره‌وشى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران و چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستیان كرا، بۆ ئه‌وه‌ى به جوانترین شێوه یارى و چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌رێوه به‌رین.
2- خوله‌كانى یانه پله‌دوو و سێیه‌كانی كوردستان، به یه‌ك خول له ژێر ناوى (خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان) به‌رێوه ده‌چێت و، یانه پله‌سێیه‌كانیش به پله‌دوو هه‌ژمار ده‌كرێن.
3- به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى، داوا نوێنه‌رانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه پله‌نایابه‌كانى كوردستان و تیپی لاوانى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 16/12/2017 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن، مه‌رجه نوێنه‌ره‌كان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى بێت.
4- به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى، داوا له نوێنه‌رانى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 16/12/2017 له كاتژمێر 1:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن، مه‌رجه نوێنه‌ره‌كان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى بێت.
5- به هۆى خوڕه‌وشتى دوور له گیانی وه‌رزشی، یاریزانى تیپی فوتساڵی یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر (شێنێ قادر حه‌مه‌ساڵح) بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ راگیرا، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بڕیارى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى خۆى، به نووسراوى ژماره 13 له رێكه‌وتى 7/12/2017 له‌سه‌ر داواى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر په‌سند كرا.
6- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌ڕاوى رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، تا ئاماده‌كردنى په‌ڕاو و رێنمایی نوێ بۆ وه‌رزی 2017/2018.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان