تهندروستی -
لەناو بەڕودا پێكهاتەی خۆراكی گرنگ هەیە كە سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە، نیشتیمانی سەرەكی بەڕوو نیوە گۆی باكوری زەویە و دواتر لە وێوە گواستراوەتەوە بۆ تەواوی بەشەكانی زەوی .
لە ھەریەکە لە وڵاتانی ھندستان و کۆریا گرنگی زۆر بە خواردنی بەڕوو دەدرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سودە گرنگەکانی کە ھەیەتی:
١-چارەسەری سکچون و بێھێزی دەمار دەکات.
٢-خواردنی بهڕوو مرۆڤ لە ترشەڵۆکی گەدە ڕزگار دەکات.
٣-غەرغەرەکردن بە گەڵای بەڕوو لە پاش کوڵانی یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی ئازاری ددان.
٤-چارەسەری برینی ناودەم دەکات.
٥-بەھۆی بوونی کالیسیۆم لە بەڕوودا لە توانایدایە چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست نموونە: ئەگزیما .
٦-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات خواردنی مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەپارێزێت،بەھۆی بوونی ڕیشاڵ و کاربۆھێدرات تێیدا لە تواناشیدایە نەخۆشی شەکرە چارەسەربکات.
٧- کانزای گرنگ وەکفۆسفۆڕ،کالیسیۆم،پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی بهڕوو ئێسک پتەو دەکات.
٨-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین لە بەڕوودا خواردنی بۆ شانەکانی لەش گرنگە.
٩- توێکڵی بەڕووی ھاڕاو کە بە قاوەی بەڕوو ناسراوە چارەسەری سکچون دەکات لەم کاتەشدا بەم شێوەیە ئامادەدەکرێت:
توێکڵی بەڕوو دەخرێتە بەرھەتاو لە پاشاندا دەھاڕدرێت کەوچکی بچوکی لێدەکرێتە ئاوە و دەخورێتەوە.
١٠-لەتوانایدایە ئەگزیما "بیرۆ" چارەسەر بکات لە ڕێگای دەستخستنە ناو ئاوێکی گەرم کە توێکڵی بەڕوی تێدابێت بۆ ماوەی ١٥ خولەک.
١١-غەرغەرەکردن بە بەڕووی کوڵاو چارەسەری ئەو ھەوکردنانە دەکات کە پەیوەستە بە دەم و قوڕگەوە.
١٢-بە خواردنەوەی ئاوی توێکڵی بەڕووی کوڵاو دەتواندرێت خوێنبەربوونی ناوەکی چارەسەر بکرێت.
١٣-چارەسەری ئاوسانی قاچ دەکات ئەویش بە قاچ خستنە ناو ئاوی توێکڵی بەڕوو لە پاش ساردبوونەوەی.
١٤-بۆ خانمان زۆر بەسودە بەتایبەتیش ئەو خانمانەی بەدەست شێرپەنجەی ھێلکەدانەوە دەناڵێنن.